سیروان بارزانی: له‌ دوێنێ تا ئه‌مڕۆ 28 جار مۆڵگه‌كانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومانكراون

"ئەو ئۆپەراسیۆنانه‌ بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی تێرۆریستان لە ھیچ شوێنێك نەتوانن ئۆقرە بگرن"

سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

K24- هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 28 جار مۆڵگه‌كانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومانكراون.

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری 6 (گوێڕ - مەخموور)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، "لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ھێزی ھاوپەیماناندا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە ھەولێر و پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە دوێنێ شەو تا ئەمڕۆ 28 جار مۆڵگە، ئەشکەوت و حەشارگەکانی تێرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کراون.

هه‌روه‌ها گوتی: "ئەو ئۆپەراسیۆنانه‌ بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی تێرۆریستان لە ھیچ شوێنێك نەتوانن ئۆقرە بگرن و ببنە جێگەی مەترسی".

H.B

Fly Erbil Advertisment