دوای تیرۆركردنی باوكی رفێندراوێك.. خۆپیشاندانەكان لە عێراق دەستیانپێكردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پێنج پارێزگای عێراقی لە نێوانیشیاندا بەغدا خۆپیشاندانەكان دەستیانپێكردەوە دوای ئەوە باوكی یەكێك لە رفێندراوانی ساڵی 2019 تیرۆركرا.
K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پێنج پارێزگای عێراقی لە نێوانیشیاندا بەغدا خۆپیشاندانەكان دەستیانپێكردەوە دوای ئەوە باوكی یەكێك لە رفێندراوانی ساڵی 2019 تیرۆركرا.
خۆپیشاندانەكان لە پارێزگاكانی بەغدا، موسەنا، بابل، میسان و زیقار دەستیانپێكردەوە لەئەنجامی تیرۆركردنی جاسب حه‌تاب باوكی پارێزەری رفێندرا‌و، عەلی جاسب.
لەو خۆپیشاندانەدا، پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزەكانی ئەمنی لە موسەنا روویدا و لە ھەندێك پارێزگای دیكە بەریەك كەوتن لە نێوانیان ھەبوو، بەڵام لە بەغدا ھیچ رووبەڕووبوونەوەیەك لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان تۆمار نەكراوە.
دوێنی چوارشەممە، ھەندێك چالاكوان رایانگەیاند، ژمارەیەك چەكدار "جاسب حه‌تاب" باوكی "عەلی جاسب"یان لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق تیرۆر كردووە.
عه‌لی جاسب حه‌تاب پارێزه‌ر بوو له بواری مافی مرۆڤ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگریكردن بوو له مافه‌كانی خۆپیشانده‌ران، له كاره‌كه‌یدا جه‌ختی ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر مافه‌كانی زیندانیانی سیاسی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی حكومه‌ت، له ساڵی 2019 له پارێزگای میسان رفێندراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی نه‌زانراوه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش باوكی ئه‌و پارێزه‌ره تیرۆر كرا و ده‌گوترێت، به‌هۆی هه‌وڵی به‌رده‌وامه‌كه‌یه‌وه بوو بۆ دۆزینه‌وه و زانینی سۆراخی كوڕه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قامی عێراقی و خۆپیشاندان له چه‌ند پارێزگایه‌ك سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه.
سەرچاوە: RT