سلێمانی.. له نزیك مهیفرۆشهكانی چه‌قچه‌ق دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه بریندار بوون
شه‌وی رابردوو، له رێگه‌ی چه‌قچه‌ق و له به‌رده‌م فرۆشگاكانی مه‌ی فرۆشی و خواردنه‌وه مهستكهرهكان، دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه بریندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، له رێگه‌ی چه‌قچه‌ق و له به‌رده‌م فرۆشگاكانی مه‌ی فرۆشی و خواردنه‌وه مهستكهرهكان، دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24، دیار جه‌مال، له نزیك شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر (01:30)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م گازینۆیه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی چه‌قچه‌ق روویداوه.
گوتیشی: تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كێشه‌كه چی بووه، به‌ڵام ته‌قه كراوه و دوو كه‌س كوژراوون و دووی دیكه بریندار بوون و برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار و ته‌رمی كوژراوه‌كانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوون.
روونیشیكرده‌وه، پۆلیسی سلێمانی له لێكۆڵینه‌وه‌دایه و هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و رووداوه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رێنمایی و یاساكان فرۆشگاكانی مه‌یفرۆشی پێش كاتژمێر (10:00)ی شه‌و ده‌بێت دابخرێن، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه كوژراون، فرۆشگا‌كان تا دره‌نگانێكی شه‌و كراوه‌ن و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان به‌و كه‌سانه ده‌فرۆشن كه روویان تێده‌كه‌ن.