دوو هاوسه‌ر بۆ ماوه‌ی (3) مانگ له‌یه‌ك جیانابنه‌وه
ده‌ستیان به زنجیر به‌ستووه و له هه‌موو شوێنێك هه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان هه‌ڵبسه‌نگێنن، ژن و مێردێك له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، بۆ ماوه‌ی (3) مانگ به زنجیر ده‌ستیان ببه‌ستنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هیچ كات و شوێنێك له‌یه‌ك دانه‌بڕێن، ته‌نانه‌ت له توالێتیش.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و دوو هاوسه‌ره ئۆكرانییه گه‌نجه، به زنجیر ده‌ستی خۆیان به‌ستووه، بۆ ماوه‌ی (3) مانگ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند به‌رگه‌ی یه‌كتر ده‌گرن.
ڤیتالی زۆرین، كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كردووه، گوتی: "ئه‌لیكسانده‌ر و ڤیكتۆریا، بڕیاریان داوه به‌رگه‌ی یه‌كتر بگرن، ئه‌و دوو هاوسه‌ره لە خۆشەویستیدا تەنیا چەند سانتیمەترێك لە یەکتر دوورن".
ئه‌لیكسانده‌ر، كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به‌زنجیر به‌ستراوه‌ته‌وه، گوتی: "به‌نیازین ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له تۆماری نیشتمانی تۆمار بكه‌ین".
به‌پێی راپۆرته‌كان، ئه‌و ژن و مێرده بۆ ماوه‌ی (3) مانگ به‌یه‌كه‌وه ده‌بن و هه‌رگیز له‌یه‌ك جیانابنه‌وه، له كاتی جل گۆڕین و نان خواردن و چوونه بازاڕ، ته‌نانه‌ت چوونه سه‌رئاویش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه ده‌مێننه‌وه.
پرسیاریان لێكراوه له‌باره‌ی چوونه سه‌رئاو، زۆر به‌ساده‌یی ئاماژه‌یان به‌وه كرد، یه‌كێكمان له توالێت ده‌بین و ئه‌وی دیكه‌مان له ده‌ره‌وه، ته‌نیا ده‌سمان له‌وێ ده‌بێت.
سه‌رچاوه: یوم السابع
د.ی