لە رووسیا خولێكی فێربوونی زمانی كوردی دەكرێتەوە

لە رووسیا بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، خولێکی فێرکردنی زمانی کوردی کرایەوە

دیمەنێكی خولەكە
دیمەنێكی خولەكە

K24 - مۆسكۆ

بەبۆنەی 118مین ساڵی لە دایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، لە سیلۆ بیلۆی کۆماری ئەدیگیای رووسیای فێدرال، رێکخراوی ئاریا بە پشتیوانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، خولێکی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ منداڵانی ناوچەکە کردەوە.

عەزیز شامیلۆڤ، سەرۆکی رێکخراوی ئاریا تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند: "بۆ بەرز راگرتنی رۆژی لە دایکبوونی رێبەری رۆحی گەلی کورد مستەفا بارزانی، هەڵساین بە کردنەوەی خولێکی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ منداڵانی سیلۆ بیلۆ".

گوتیشی: "بەو پێیەی منداڵانی کورد لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە و دەرەوەی ماڵ، زیاتر بە زمانی رووسی قسە دەکەن، بۆیە ئاستی زمانی کوردی منداڵەکان وەک پێویست نییە و ئەگەر لەئێستاوە خەمێک لەو رەوشە نەخورێت، نەوەی داھاتوومان زمانی دایک لەبیر دەکەن، بۆیە بەهاوکاری و پشتیوانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، هەموو رۆژانی شەممە و یەک شەمە، وانەی زمانی کوردی و مێژوو، جوگرافیای کوردستان، بە منداڵەکان دەڵێینەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە زمانی دایک بکەین و بوون و مانەوەی خۆمان لە ناو گەلانی بیانیدا بپارێزین".

عەزیز شامیلۆڤ، ئاماژەی بەوەشكرد: "بەھۆی نەبوونی شوێنێکی گونجاو و سنوورداری توانای مادیمان، خولەكە تەنیا توانا لەخۆ گرتنی 20 قوتابی ھەیە، بەداخەوە بەهۆی نەبوونی شوێنێکی گونجا و ناتوانین لەوە زیاتر قوتابی وەربگرین، چونکە بەهۆی کێشەی دارایی هێشتا شوێنکی گونجاومان نییە بۆ ئەوەی بتوانین قوتابی زیاتر لەم جۆرە خولانە سوودمەندبن".

راشیگەیاند: "لە ئایندەیەکی نزیکدا گرووپێكی وەرزشی دروست دەکەین و منداڵ و لاوانی کورد جگە لە خوێندن، لەسەر وەرزش رادەھێنین بۆ ئەوەی تەندروستییەکی باش بۆ رۆڵەکانمان دابین بکەین".

دیمەنێكی خولەكە
دیمەنێكی خولەكە
دیمەنێكی خولەكە
دیمەنێكی خولەكە
Fly Erbil Advertisment