دزێك به‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه هێشتا نهیكڕیبوو هێرشی كرده سه‌ر بانكێك
بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بدات

K24 - هه‌ولێر:
دادگا سزای (20) ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پیاوێك له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاند، دوای ئه‌وه‌ی به چه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر بانكێك.
سزاكه به‌سه‌ر "ئیریك وارین" سه‌پێنرا، كه ته‌مه‌نی (50) ساڵه، ویستی ئۆتۆمبێلێكی دڵخوازی خۆی بكڕێت، له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپیانیای "بی ئێم ده‌بڵیو" قسه‌ی كرد و رازی كردن، كه تا مامه‌ڵه‌ی كڕینه‌كه‌ی بۆ ته‌واو ده‌كه‌ن، رێگه‌ی بده‌ن ئۆتۆمبێله‌كه تاقی بكاته‌وه.
ئیریك به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی بدات، به‌په‌له روو له بانكێك ده‌كات و بهچهكێكهوه هێرشی كرده سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی بانك و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن (10) هه‌زار دۆلاری بۆ ئاماده بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا تووشی چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بن.
دوای (15) خولهك دزكه بۆ سه‌نته‌ری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل گه‌ڕایه‌وه و (3) هه‌زار دۆلاری له پاره دزراوه‌كه وه‌ك قیستی یه‌كه‌می ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی به ژمێریار دا.
له كاتی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی كڕینه‌كه، فه‌رمانبه‌رێكی سه‌نته‌ری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ته‌له‌فۆنێكی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر بانكه‌كه بۆ هات و شێوه‌ی ئۆتۆمبێلێكی پێراگهینرا، كه گومان ده‌كرێت له‌و كۆمپانیایه كڕابێت.
به‌بێ ئه‌وه‌ی دزه‌كه هه‌ست پێبكات، فه‌رمانبه‌ره‌كه پۆلیسی لێ ئاگادار كرده‌وه و به‌په‌له به (5) هه‌زار و (86) دۆلاره‌وه ده‌ستگیر كرا، له‌گه‌ڵ ده‌مانچه‌یه‌كی ساخته، كه جێپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر بووه و له دزییه‌كه به‌كاری هێناوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی