سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی سه‌خت دایه
له گه‌ری 24ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌بێته‌وه كه له مێژووی خۆیدا هه‌رگیز له‌و یانه‌یه‌ی نه‌بردووه‌ته‌وه.
سبه‌ی سێشه‌ممه 15 ئاداری 2021 له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له كاتژمێر 01:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لوئه‌ی سه‌ڵاح میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات.
هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی ئه‌ركان ئه‌میری به‌رگریكار و فیراس فنجانی ناوه‌راستكاری توونسی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ته‌نیا له تواناكانی ئاكام هاشمی به‌رگریكاری بێبه‌ش ده‌بێت كه به‌هۆی كارتی سووره‌وه راگیراوه.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی لوئه‌ی سه‌ڵاح جۆرێك له جێگیری به ئاست و ئه‌نجامه‌كانی دیاره، به‌ڵام هێشتا له ناوی مه‌ترسیدار دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و پێگه‌ی یانه‌كه له ریزبه‌ندی له ئاست خواستی هانده‌رانی دا نییه.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 7 یاریی رابردووی له‌گه‌ڵ نه‌فتی وه‌سه‌ت، هیچ یارییه‌كی نه‌بردووه‌ته‌وه، ته‌نیا 2 یه‌كسانبوون هه‌یه و له 5 یارییش دۆڕاوه، له یاریی چوونی قۆناخی یه‌كه‌میش هه‌ولێر به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕا.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه له كۆی 23 یاریی ڕابردووی ته‌نیا 5 یاری بردووه‌ته‌وه و 8 شكست و 10 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، بارزان شێرزاد و شێركۆ كه‌ریم هه‌ریه‌كه‌یان به 6 گۆڵ، گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه به‌رگزه‌رده‌كانی پایته‌خت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی تاڕاده‌یه‌ك باشی هه‌یه 9 یاری بردووه‌ته‌وه، 9 به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌می خوله‌كه دێت.