پاسداران كۆگایه‌كی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی نمایشكرد
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناوچه‌یه‌كی نوێی له ژێر زه‌وی ئاشكرا كرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كی بالیستی و كرووزی تێدایه.
K24 – هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناوچه‌یه‌كی نوێی له ژێر زه‌وی ئاشكرا كرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كی بالیستی و كرووزی تێدایه.
سوپای پاسداران رایگه‌یاند، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی سوپای پاسداران نوێترین ته‌كنۆلۆژیای ئه‌لیكترۆنی تێدا جێگیر كراوه و له توانایدا هه‌یه مووشه‌كه‌كان ئاراسته بكات و مینه ده‌ریاییه‌كان له قوڵایی ده‌ریادا بته‌قێنێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لیوا حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌و بنكه نوێیه‌دا ده‌بینرێت به‌شێكی كه‌می ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی سوپای پاسدارانه، كه له بواری مووشه‌كی پێشكه‌وتوو بنیاتنی ناوه.
روونیشیكرده‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران له توانایدا هه‌یه چاودێری په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كانی دوژمن و ئاماژه شاراوه‌كانیش بكات.
نمایشكردنی ئه‌و مووشه‌كه بالیستیانه له كاتێكدایه ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران و به ئامانجگرتنی ناوه‌نده ناووكییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.