فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته‌ هه‌ولێر

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/31b6a339-62ae-4ca3-9ce0-d2377e1a3b52/fuad.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

هه‌ر ئێستا فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه‌.

سه‌رۆككۆماری عێراق له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ پێشوازی لێكرا.

خالید شوانی، گوته‌بێژی سه‌رۆككۆماری عێراق، تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاره‌ فوئاد مه‌عسووم، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد بۆ به‌غدا، تاووتوێ بكه‌ن.

شوانی راشیگه‌یاند، سه‌رۆككۆمار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆده‌بێته‌وه‌.

فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته‌ هه‌ولێر
فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته‌ هه‌ولێر
فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته‌ هه‌ولێر
فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته‌ هه‌ولێر
فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته‌ هه‌ولێر
فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته‌ هه‌ولێر
فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته‌ هه‌ولێر