فوئاد مه‌عسووم گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر ئێستا فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه.
سه‌رۆككۆماری عێراق له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه پێشوازی لێكرا.
خالید شوانی، گوته‌بێژی سه‌رۆككۆماری عێراق، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاره فوئاد مه‌عسووم، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و پرسی گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد بۆ به‌غدا، تاووتوێ بكه‌ن.
شوانی راشیگه‌یاند، سه‌رۆككۆمار له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆده‌بێته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)