ناكۆكی لایه‌نه‌كان دانیشتنی نوێنه‌رانیان له‌سه‌ر یاسای دادگای ئیتحادی دواخست
كوتله‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یانتوانی له باره‌ی سێ مادده‌ی پڕۆژه یاسای دادگای باڵای ئیتحادی بگه‌نه رێككه‌وتن.
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یانتوانی له باره‌ی سێ مادده‌ی پڕۆژه یاسای دادگای باڵای ئیتحادی بگه‌نه رێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا دانیشتنی نوێنه‌ران كاتژمێر (07:00)ی ئێواره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه بچێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت درێژه به ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانی پڕۆژه یاساكه بدرێت.
بڕیار بوو دانیشتنه‌كه كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی نوێنه‌رانه‌وه دواخرا.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك له باره‌ی ئه‌و سێ مادده‌یه‌ی ناكۆكیان له باره‌وه هه‌بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ناكۆكییه‌كان له باره‌ی ئه‌و ماددانه‌وه هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی كوتله سیاسییه‌كانه له دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌ویش هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
عامر فایز، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، ناكۆكی و كێشه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مادده‌كانی (2، 3، 12)ی پڕۆژه یاساكه‌ن، كه هێشتا یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.