كوتله‌كان له باره‌ی دوو مادده‌ی پڕۆژه‌ی یاسای دادگای ئیتحادی گه‌یشتنه رێككه‌وتن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هێز و كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ تێپه‌ڕاندنی دوو مادده‌ی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی و ته‌نیا ناكۆكی له باره‌ی مادده‌ی 12 ماوه.
K24 – هه‌ولێر:

به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كوتله سیاسییه‌كاندا مشتومڕی زۆر له باره‌ی ئه‌و سێ مادده‌یه كراوه، كه ناكۆكیان له باره‌وه هه‌بووه.
هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی (2، 3، 12) بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی، كه له 24 مادده پێكهاتووه.
مادده‌ی 12ی پڕۆژه یاساكه په‌یوه‌سته به پرسی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی دادگای ئیتیحادی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ی راجیاییان له باره‌وه هه‌یه، ئایا به زۆرینه بێت، یان دوو له‌سه‌ر سێ یاخود به كۆی ده‌نگ بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا؛ ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یاساكه په‌سند بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا، لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانی بگه‌نه رێككه‌وتن و دانیشتنی نوێنه‌ران، كه بڕیار بوو، كاتژمێر (11:00) به‌ڕێوه‌بچێت، دواخرا بۆ كاتژمێر (7:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ.