كوردستان24 ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سێ مادده‌یه‌ی یاسای دادگای ئیتیحادی بڵاوده‌كاته‌وه، كه ناكۆكیان له‌سه‌ره
پڕۆژه یاسای دادگای ئیتیحادی مشتومڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و گرنگترین ئه‌و سێ مادده‌یه‌ی بوونه‌ته جێی ناكۆكی نێوان كوتله و پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی (2، 3، 12)ی پڕۆژه یاساكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
پڕۆژه یاسای دادگای ئیتیحادی مشتومڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و گرنگترین ئه‌و سێ مادده‌یه‌ی بوونه‌ته جێی ناكۆكی نێوان كوتله و پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی (2، 3، 12)ی پڕۆژه یاساكه‌ن.
به پشت به‌ستن به ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكه، كوردستان24 ده‌قی ئه‌و سێ مادده‌یه ده‌خاته‌ڕوو، كه ناكۆكیان له‌سه‌ره، هاوكات ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام بوو له‌و باره‌یه‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان ته‌نیا مادده‌ی 12 ماوه‌ته‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر مادده‌كانی دوو و سێ كراون.
ده‌قه‌كان
مادده‌ی -2-
یه‌كه‌م:
دادگا پێكدێت له سه‌رۆك، جێگری سه‌رۆك و 11 ئه‌ندام به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
أ- سه‌رۆكی دادگا و ده‌بێت له دادوه‌ران بێت.
ب- جێگری سه‌رۆكی دادگا و ده‌بێت دادوه‌ر بێت.
ج- پێنج ئه‌ندام له دادوه‌ران.
د- چوار ئه‌ندام له شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی.
هـ- دوو ئه‌ندام له شاره‌زایانی یاسا.
دووه‌م:
1- دادگا له دادوه‌ران ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جێی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێكیان به هه‌ر هۆیه‌ك بوو به‌شداری له دانیشتنی دادگا نه‌كرد و چۆن دادوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، به هه‌مان رێكار دادوه‌ره یهدهگهكهش ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ب- دادگا ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گی له شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی و یاسا ده‌بێت و هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی نه‌یتوانی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت به‌شدار بێت، ئه‌مان جێی ده‌گرنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنیشی به هه‌مان پێوه‌ر و رێكاری هه‌ڵبژاردنی شاره‌زا فیقهی و یاساییه‌كان ده‌بێت.
مادده‌ی -3-
یه‌كه‌م:
دادگای باڵای ئیتیحادی و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری باڵا و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی دادوه‌ری له هه‌رێمه‌كان له یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شدا، سه‌رۆك و جێگر و دادوه‌ران ده‌پاڵێورێن له ریزی دادوه‌رانی ریزی یه‌كه‌م، كه خزمه‌تی فیعیلییان له دادوه‌ریدا كه‌متر نه‌بێت له 15 ساڵ و بۆ هه‌ر پۆستێك سێ كه‌س كاندید ده‌كرێن.
دووه‌م:
أ- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان 6 پاڵێوراو له شاره‌زایانی یاسا دیار ده‌كه‌ن، كه بڕوانامه‌ی باڵایان له یاسای گشتیی و شاره‌زاییان له بواری ده‌ستوور هه‌بێت و خزمه‌تی فیعیلیان له زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ب- دیوانی وه‌قفی شیعه 3 پاڵێوراو و دیوانی وه‌قفی سوننه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان 3 پاڵێوراو دیار ده‌كه‌ن وه‌ك شاره‌زای فیقهی ئیسلام و ئه‌وانه ده‌بێت مۆڵه‌تی زانستی باڵا و ئه‌كادیمی یان حه‌وزه‌یان هه‌بێت و خزمه‌تیان له بواری وانه‌وتنه‌وه له 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ج- مه‌رجه سه‌رۆكی دادگا و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی له دادوه‌ران و فوقه‌ها و شاره‌زایانی عێراقی بن و مه‌رجه سه‌رۆكی دادگا و جێگره‌كه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی بیانیان نه‌بێت. مه‌رجه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دادگا توانای بیستنیان باش بێت و هیچ كامیان پێشتر به تاوانی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابن و نابێت یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ژماره 10ی ساڵی 2008 یان هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه جێی بگرێته‌وه، بیانگرێته‌وه.
سێیه‌م:
ئه‌وانه‌ی كاندید كراوون له بڕگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌م ماده‌یه ده‌خرێنه به‌رده‌م لیژنه‌یه‌ك كه پێكدێت له سه‌رۆكی كۆماری، جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئیتیحادی یان ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن به مه‌رجێك نابێت پاڵێوراوه‌كان ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه بن و له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی دادگای ئیتیحادی باڵا و جێگره‌كانی و دادوه‌ران و شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی و یاسا له نێوان پاڵێوراوه‌كان به پێی ژماره‌ی دیاریكراو له‌م یاسایه. سه‌رۆك كۆمار مه‌رسوومێك ده‌رده‌كات به دامه‌زراندنیان.
چواره‌م:
ئه‌گه‌ر ته‌وافق له نێوان ئه‌ندامانی لیژنه له‌سه‌ر هیچ كام له پاڵێوراوه‌كان نه‌بوو، یان پۆستێك له پۆسته‌كانی دادگا به هه‌ر هۆیه‌ك به‌تاڵ بوو، ئه‌وا به‌دیلی بۆ داده‌نرێت وه‌ك له به‌نده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م له‌م مادده‌یه هاتووه.
مادده‌ی -12-
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگا بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له حه‌وت رۆژ كۆببنه‌وه. هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوی بانگهێشت خشته‌ی كار و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌ڵگه‌كان ئاراسته ده‌كرێت. كۆبوونه‌وه‌كه درووست نابێت مه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ئاماده بن و ده‌رچوونی بڕیار و حوكمه‌كان یان به رێككه‌وتنه، یان به زۆرینه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كه له نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێم یان هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی ناڕێكخراو بێت له هه‌رێمێكدا ئه‌وا بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ ده‌بن.
دووه‌م: مه‌رجه حوكم و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستووریبوونی یاسا و په‌یڕه‌وه به‌ركاره‌كان له رووی ئه‌وه بێت، كه دژیه‌كیان بۆ بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی حوكمه‌كانی ئیسلام نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی دووی ده‌ستووردا هاتووه و ره‌زامه‌ی سێ له چواری دادگا له شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی له‌سه‌ر بێت.
سێیه‌م: مه‌رجه حوكم و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستووریی بوونی یاسا و په‌یڕه‌وه به‌ركاره‌كان له رووی ئه‌وه بێت كه دژبه‌ر نه‌بن له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراتی و مافه‌كان و ئازادییه‌كان كه له ده‌ستووردا وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی دووی ده‌ستووردا هاتووه و ره‌زامه‌نی سێ له چواری ئه‌ندامانی دادگا له دادوه‌ر و شاره‌زا یاساییه‌كانی له‌سه‌ر بێت.