دوای سه‌د ساڵ نه‌وه‌ی سێر مارك سایكس باسی هه‌ڵه‌ی باپیریان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به كورد
دان به هه‌ڵه‌ی باپیریاندا ده‌نێن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مارك-ی نه‌وه‌ی سێر تاتوون بێنڤێنوتۆ مارك سایكس-ی دیپلۆماتكار‌و كۆلۆنێلی سوپای به‌ریتانیا كه‌له‌گه‌ڵ مسیۆ فرانسیس ماری دێنیس گۆرگیس (پێكۆت)ی دیپلۆماتكاری فه‌ڕه‌نسا په‌یماننامه‌ی شومی سایكس-پیكۆت-یان له 16ی ئایاری 1916 ئیمزا كرد، له‌به‌رنامه‌ی (كۆتایی رێكه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆت) كه له بی بی سی نیشاندرا، وتی:
"په‌یماننامه‌ی سایكس - پێكۆ كه ئامانجی سه‌ره‌كیی نه‌هێشتنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و مسۆگه‌ركردنی رێگه‌ی بازرگانی بوو له‌گه‌ڵ هیندستان، چه‌ند لایه‌نێكی فه‌رامۆش كردبوو وه‌ك لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی له ناوچه‌كه‌دا، بۆ نموونه كورد فه‌رامۆشكرا له په‌یماننامه‌كه‌و بێبه‌شبوو، ده‌بوایه ئه‌و كاته ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد درووستكرابا و ناوی لێنرابا كوردستان!".
بۆ بینینی ته‌واوی لێدوان و راپۆرته‌كه له ماڵپه‌ڕی BBC كرته لێره بكه.