ناڕه‌زایی كورد له پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌یه
پڕۆژه 24 مادده‌یه‌كه دادگای باڵای ئیتیحادی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه و بڕیاره ئه‌مشه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و یه‌كلا بكرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
پڕۆژه 24 مادده‌یه‌كه دادگای باڵای ئیتیحادی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه و بڕیاره ئه‌مشه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و یه‌كلا بكرێته‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێنراوه و یه‌كه‌مجاره له مێژووی درووستبوونی دادگاكه‌وه، كه یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق ساڵی 1925ه‌وه بناغه‌ی دانراوه و دواتر به گوێره‌ی ده‌ستووره‌كانی عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
له دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه (2003)، له یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی راگوزه‌ر (2004) دامه‌زراوه‌ته‌وه.
دواتر به گوێره‌ی یاسای ژماره (30)ی (2005) بڕیاری پێكهێنانی دراوه‌ته‌وه و دواجار له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق(2005) بڕیاری دامه‌زراندنی دراوه‌ته‌وه.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوه‌ڕۆ نوێنه‌ران تاوتوێی پڕۆژه‌یاساكه بكه‌ن و ده‌نگی پێ بده‌ن.
ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر (3) مادده‌ی پڕۆژه یاساكه دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ كاتژمێر (07:00)ی ئێواره و جارێكی دیكه دواخرا و كه‌مێك پێش ئێستا دانیشتن ده‌ستیپێكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كانی نوێنه‌ران كۆبوویه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی پێش نیوه‌ڕۆیان بێ ئاكام بوو، دوای نیوه‌ڕۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر دووان له‌و سێ مادده‌یه كرا، كه ناكۆكیان له باره‌وه هه‌بوو.
ده‌قی سێ مادده‌كه
مادده‌ی -2-
یه‌كه‌م: دادگا پێكدێت له سه‌رۆك، جێگری سه‌رۆك و 11 ئه‌ندام به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
أ- سه‌رۆكی دادگا و ده‌بێت له دادوه‌ران بێت.
ب- جێگری سه‌رۆكی دادگا و ده‌بێت دادوه‌ر بێت.
ج- پێنج ئه‌ندام له دادوه‌ران.
د- چوار ئه‌ندام له شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی.
هـ- دوو ئه‌ندام له شاره‌زایانی یاسا.
دووه‌م:
أ- دادگا له دادوه‌ران ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جێی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێكیان به هه‌ر هۆیه‌ك بوو به‌شداری له دانیشتنی دادگا نه‌كرد و چۆن دادوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، به هه‌مان رێكار دادوه‌ره یه‌ده‌گه‌كه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ب- دادگا ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گی له شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی و یاسا ده‌بێت و هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی نه‌یتوانی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت به‌شدار بێت، ئه‌مان جێی ده‌گرنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنیشی به هه‌مان پێوه‌ر و رێكاری هه‌ڵبژاردنی شاره‌زا فیقهی و یاساییه‌كان ده‌بێت.
مادده‌ی -3-
یه‌كه‌م: دادگای باڵای ئیتیحادی و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری باڵا و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی دادوه‌ری له هه‌رێمه‌كان له یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شدا، سه‌رۆك و جێگر و دادوه‌ران ده‌پاڵێورێن له ریزی دادوه‌رانی ریزی یه‌كه‌م، كه خزمه‌تی فیعیلییان له دادوه‌ریدا كه‌متر نه‌بێت له 15 ساڵ و بۆ هه‌ر پۆستێك سێ كه‌س كاندید ده‌كرێن.
دووه‌م: أ- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان 6 پاڵێوراو له شاره‌زایانی یاسا دیار ده‌كه‌ن، كه بڕوانامه‌ی باڵایان له یاسای گشتیی و شاره‌زاییان له بواری ده‌ستوور هه‌بێت و خزمه‌تی فیعیلیان له زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ب- دیوانی وه‌قفی شیعه 3 پاڵێوراو و دیوانی وه‌قفی سوننه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان 3 پاڵێوراو دیار ده‌كه‌ن وه‌ك شاره‌زای فیقهی ئیسلام و ئه‌وانه ده‌بێت مۆڵه‌تی زانستی باڵا و ئه‌كادیمی یان حه‌وزه‌یان هه‌بێت و خزمه‌تیان له بواری وانه‌وتنه‌وه له 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ج- مه‌رجه سه‌رۆكی دادگا و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی له دادوه‌ران و فوقه‌ها و شاره‌زایانی عێراقی بن و مه‌رجه سه‌رۆكی دادگا و جێگره‌كه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی بیانیان نه‌بێت. مه‌رجه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دادگا توانای بیستنیان باش بێت و هیچ كامیان پێشتر به تاوانی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابن و نابێت یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ژماره 10ی ساڵی 2008 یان هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه جێی بگرێته‌وه، بیانگرێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی كاندید كراوون له بڕگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌م ماده‌یه ده‌خرێنه به‌رده‌م لیژنه‌یه‌ك كه پێكدێت له سه‌رۆكی كۆماری، جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئیتیحادی یان ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن به مه‌رجێك نابێت پاڵێوراوه‌كان ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه بن و له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی دادگای ئیتیحادی باڵا و جێگره‌كانی و دادوه‌ران و شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی و یاسا له نێوان پاڵێوراوه‌كان به پێی ژماره‌ی دیاریكراو له‌م یاسایه. سه‌رۆك كۆمار مه‌رسوومێك ده‌رده‌كات به دامه‌زراندنیان.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر ته‌وافق له نێوان ئه‌ندامانی لیژنه له‌سه‌ر هیچ كام له پاڵێوراوه‌كان نه‌بوو، یان پۆستێك له پۆسته‌كانی دادگا به هه‌ر هۆیه‌ك به‌تاڵ بوو، ئه‌وا به‌دیلی بۆ داده‌نرێت وه‌ك له به‌نده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م له‌م مادده‌یه هاتووه.
مادده‌ی 12
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگا بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له حه‌وت رۆژ كۆببنه‌وه. هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوی بانگهێشت خشته‌ی كار و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌ڵگه‌كان ئاراسته ده‌كرێت. كۆبوونه‌وه‌كه درووست نابێت مه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ئاماده بن و ده‌رچوونی بڕیار و حوكمه‌كان یان به رێككه‌وتنه، یان به زۆرینه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كه له نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێم یان هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی ناڕێكخراو بێت له هه‌رێمێكدا ئه‌وا بڕیاره‌كان به زۆریه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ ده‌بن.
دووه‌م: مه‌رجه حوكم و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستووریبوونی یاسا و په‌یڕه‌وه به‌ركاره‌كان له رووی ئه‌وه بێت، كه دژیه‌كیان بۆ بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی حوكمه‌كانی ئیسلام نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی دووی ده‌ستووردا هاتووه و ره‌زامه‌ی سێ له چواری دادگا له شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی له‌سه‌ر بێت.
سێیه‌م: مه‌رجه حوكم و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستووریی بوونی یاسا و په‌یڕه‌وه به‌ركاره‌كان له رووی ئه‌وه بێت كه دژبه‌ر نه‌بن له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراتی و مافه‌كان و ئازادییه‌كان كه له ده‌ستووردا وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی دووی ده‌ستووردا هاتووه و ره‌زامه‌نی سێ له چواری ئه‌ندامانی دادگا له دادوه‌ر و شاره‌زا یاساییه‌كانی له‌سه‌ر بێت.
گرێ كوێره‌كه دژی كورده
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هێز و كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ تێپه‌ڕاندنی دوو مادده‌ی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی و ته‌نیا ناكۆكی له باره‌ی مادده‌ی 12 ماوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كوتله سیاسییه‌كاندا مشتومڕی زۆر له باره‌ی ئه‌و سێ مادده‌یه كراوه، كه ناكۆكیان له باره‌وه هه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا؛ ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یاساكه په‌سند بكرێت.
دادگای حه‌وزه‌ی عیلمی و داعش، یان ئیتیحادی
ئه‌ندامێكی كریستیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جۆزێف سڵێوا، ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ی له پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی گرت و گوتی: زیادكردنی شاره‌زایانی ئاین له دادگای ئیتیحادی هه‌وڵدانه بۆ گۆڕینی دادگا به دادگاكانی داعش و ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهـ.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، سڵێوا گوتیشی: دادگای ئیتیحادی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستوور و یاسا و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه راڤه‌ی ئه‌و مادده یاسایانه بكات، كه ناكۆكی له باره‌یانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاراسته‌كردنی دادگای ئیتیحادی به ئاراسته‌ی دیكه و هێنانه پێشه‌وه‌ی شاره‌زایانی ئاین، ده‌ستپێكێكی مه‌ترسیداره و هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت دادگای ئیتیحادی بكه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێران و هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت وه‌ك دادگاكانی سه‌ر به داعش بێت.
ئه‌و نوێنه‌ره باسی له‌وه‌شكرد، ناكرێت له رێی فیقهی ئیسلامه‌وه حوكمی عێراق بكرێت، چونكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره جۆری هه‌یه. شاره‌زایانی ئاینیش زۆر ناكۆكی و راجیایی له پرس و بابه‌ته ئاینی و شه‌رعییه‌كان له نێوانیاندا هه‌یه.
له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی گوتووه: زاڵبوونی شاره‌زایانی فیقهی ئیسلام به‌سه‌ر دادگاكه‌دا واته هێشتنه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له زیندانێكی گه‌وره و زاڵبوون به‌سه‌ر عێراقدا بۆ ئامانجێكی دیاریكراو.
كورد كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كام مادده هه‌یه
نه‌هرۆ ره‌واندزی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ كوردستان24، باسی له‌وه‌كرد، كرۆكی یاسای دادگای ئیتیحادی بڕیارده‌ركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانه، كه خۆی له مادده‌ی 12 ده‌بینێته‌وه.
مادده‌ی 12ی پڕۆژه یاساكه په‌یوه‌سته به پرسی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی دادگای ئیتیحادی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ی راجیاییان له باره‌وه هه‌یه، ئایا به زۆرینه بێت، یان دوو له‌سه‌ر سێ یاخود به كۆی ده‌نگ بێت.
گوتیشی: ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌قی ئه‌و مادده‌یه هه‌یه، كه له ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه و داوامانكردووه، له بابه‌تی كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادیدا، بڕیاری كۆتایی دادگا به "كۆده‌نگ"ی بێت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌ڵێن: با به "زۆرینه" بێت.
روونیشیكرده‌وه، لایه‌نه كوردییه‌كان رازین ئه‌گه‌ر به ده‌نگی (8/9) بێت، چونكه ناكرێت بڕیار به زۆرینه ده‌ربكرێت، ئه‌و كاته كورد زۆرینه نییه و ره‌نگه سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه له دژی كورد بوه‌ستنه‌وه.
ئ.ر