سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.
خالید شوانی، گوته‌بێژی سه‌رۆككۆماری عێراق، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاره فوئاد مه‌عسووم، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و پرسی گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد بۆ به‌غدا، تاووتوێ بكه‌ن.
شوانی راشیگه‌یاند، سه‌رۆككۆمار له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆده‌بێته‌وه.