حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی جەژنی نەورۆز رادەگەیەنێت

حكومه‌ت (5) رۆژ پشووی راگه‌یاند

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ رۆژانی پشوودا پابه‌ندی رێككاره‌كانی خۆپاریزی بن.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە (21 و 22 و 23ی ئاداری 2021)، بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.

جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە (24 و 25ی ئاداری 2021)، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە رۆژانی نەورۆزدا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 16ی ئاداری 2021