مەسرور بارزانی بانگێشتی شێخی ئەزهەر بۆ کوردستان دەکات
وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمی بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی گه‌یانده شێخی ئه‌زهه‌ر
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ میسر، پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاوی کەوت بە شێخی ئەزھەر د. ئه‌حمد ته‌یب و بانگھێشتنامەیەکی فەرمی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی پێگەیاند، بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌گه‌ڵ بانگهێشتنامه‌كه، وه‌زیری ئه‌وقاف، رێز و پێزانینی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی كوردستانی بۆ رۆڵی میانڕەوی ئەزھەر لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام به شێخی ئه‌زهه‌ر گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها گفتوگۆیان لەبارەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان کرد لەزانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن لەئەزھەر، له به‌رامبه‌ریشدا شێخی ئەزھەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی کوردی کرد لەخزمەت ئایین و موسڵماناندا، ھەرێمی کوردستانیشی بەشوێنێکی ئارام و لانەی پێکەوەژیان وەسف کرد، خۆشحاڵیشی خۆی بە بانگھێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا.