بەریتانیا: "رووسیا گەورەترین مەترسییە لە سەر ئاسایشەكەمان"
بەریتانیا: لەگەڵ ھاوبەشانمان لە پەیمانی ناتۆ "بەرەنگاری ھەڕەشەكان دەبێنەوە بە تایبەتی ئەو ھەڕەشانەی رووسیا پێكیدێنێت
K24 – ھەولێر:
لە میانی خستنەڕووی تەواوی پرسەكانی پەیوەست بە ئاسایش و بەرگری و سیاسەتی دەرەوە لەو ماوەیەدا تا دەگاتە 2030، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا گوتیان: رووسیا "ھەڕەشەی ھەرە مەترسیدار بۆ ئێستای ئاسایشمان" پێكدێنێت.
دانەرانی ئەو بەڵگەنامەیە، كە لە 100 لاپەڕە پێكدێت و ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، جەختیانكردووەتەوە لەوەی ھێشتا "رووسیا ھەڕەشەی راستەوخۆی ھەرە توندە بۆ سەر بەریتانیا". مەزندەی زیادبوونی چالاكییەكانی رووسیایان كرد لە وڵاتە ھاوسێیە نزیكەكانیاندا".
بەڵگەنامەكە گوتیشی: "ناتۆ وەك بنەمایەك دەمێنێتەوە بۆ ئاسایشی كۆمەڵەكەمان لە ناوچەی ئەوروپای ئەتڵەسیمان، رووسیا وەك ھەڕەشەی ھەرە ھەنووكییە بۆ نەتەوەكەمان دەمێنێتەوە".
بەڵگەنامەكە ئاماژەیكردووە، بەریتانیا بە ھاوكاری ھاوبەشانی لە پەیمانی ناتۆ "بەرەنگاری ھەڕەشە ئەمنییە ئەتۆمی و ئاسایی و تێكەڵەكانی دەبێتەوە بە تایبەتی ئەو ھەڕەشانەی رووسیا پێكیدێنێت".
سەرچاوە: تاس