ناتنیاھۆ: چوار رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەكە بەڕێوەن
شەوی دووشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیم پێگەیشت لە "یەكێك لە سەركردەكانی ناوچەكە" و 45 خولەك بەیەكەوە قسەمانكردووە
K24 – ھەولێر:
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتنیاھۆ جەختیكردەوە، "وڵاتەكەی بەڕێگاوەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ چوار دەوڵەتی دیكە لە ناوچەكەدا".
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی رۆژنامەی "یەدیعوت" گوتی: "چوار رێككەوتنی ئاشتی نوێم ھێناون".
گوتیشی: "چوار دەوڵەتی دیكە بەڕێگاوەن بەرەو ئاشتی، دوێنی لەگەڵ یەكێكیانم قسەكرد". ئاماژەشیكرد، دوێنی شەوی دووشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیم پێگەیشت لە "یەكێك لە سەركردەكانی ناوچەكە" و 45 خولەك بەیەكەوە قسەمانكردووە.
ساڵی رابردوو، ئیسرائیل پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ھەر یەك لە ئیمارات، بەحرەین، سوودان و مەغریب ئاساییكردەوە.
سەرچاوە: RT