له باره‌ی یاسای دادگای ئیتیحادییه‌وه نوێنه‌ران دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌مه
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پێكهاته‌ی ئێزدی، سائیب خدر، رایگه‌یاند، دوو بژارده له باره‌ی چاره‌نووسی دادگای باڵای ئیتیحادی له ئارادان.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پێكهاته‌ی ئێزدی، سائیب خدر، رایگه‌یاند، دوو بژارده له باره‌ی چاره‌نووسی دادگای باڵای ئیتیحادی له ئارادان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و نوێنه‌ره گوتی: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتووه‌ته دوو ئه‌نجام، یه‌كه‌میان درێژه‌دانه به گفتوگۆی زیاتر له باره‌ی ره‌شنووسی یاساكه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (92)ـی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، به تایبه‌تی له باره‌ی مادده‌كانی (2،3،12)، كه ناكۆكیان له باره‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: رێگه‌ی دووه‌میان، هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای دادگای ئیتیحادی ژماره (30)ـی ساڵی (2005)ـه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌رده‌م ئه‌و دوو بژاره‌دایه، یان دانانی یاسایه‌كی نوێ، یاخود هه‌موار كردنی یاسا كۆنه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دانانی یاسا نوێیه‌كه میكانیزمی ده‌نگدان و رۆڵی شاره‌زا و شه‌رعزانه‌كان له خۆ ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه‌ش بكرێت، ئه‌و كاته میكانیزمی ده‌نگدان دیاریكراوه.
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كاتژمێر (06:00)ی ئێواره ئه‌مڕۆ بۆ درێژه‌دان به بابه‌تی ده‌ركردنی یاسای دادگای ئیتیحادی كۆببێته‌وه.