خۆپیشاندەران ھێرشیانكردە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگاری زیقار

كەس بریندار نەبوو و دواتر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگار توانییان خۆیان دەرباز بكەن

خۆپیشاندەران ھێرشیانكردە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگاری زیقار
خۆپیشاندەران ھێرشیانكردە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگاری زیقار

K24 – ھەولێر:

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەران ھێرشیان كردە سەر كاروانە ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگاری زیقار، عەبدولغەنی ئەلئەسەدی، لە باشووری وڵات.

سەرچاوە ئەمنییەكە گوتی: "كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەسەدی لە نزیك یەكێك لە خیوەتەكانی خۆپیشاندەران لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی زیقار تێپەڕی و كاتێك گەیشتە نزیك خیوەتەكە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دووچاری ھێرش بوویەوە.

سەرچاوەكە گوتیشی: "كەس بریندار نەبوو و دواتر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگار توانییان خۆیان دەرباز بكەن".

پارێزگای زیقار لە ئۆكتۆبەری 2019وە، گرژی بەخۆیەوە دەبینێت و پێش چەند رۆژێك پارێزگاری پێشوو، نازم ئەلوائیلی لەسەر داوای خۆپیشاندەران دەستی لەكار كێشایەوە و سەرۆكی حكومەتی عێراق، مستەفا كازمی لە شوێنی ئەو سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمنی نیشتیمانی، عەبدولغەنی ئەلئەسەدی وەك پارێزگاری زیقار دامەزراند.

سەرچاوە: RT