زه‌ریف: خۆرئاواییه‌كان چه‌كی كیمیاییان دایه سه‌دام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له یادی 33 ساڵه‌ی تاوانی كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا رایگه‌یاند، هێشتا هه‌ندێك نایانه‌وێت ئه‌وه بیر بهێننه‌وه كه خۆرئاواییه‌كان بوون چه‌كی كیمیاییان دایه رژێمی به‌عس.
K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "16ی ئازار/ مارس یادی كۆمه‌ڵكوژی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه. هێشتا هه‌ندێك نایانه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌ن، كه خۆرئاوا چه‌كی كیمیایی كۆمه‌ڵكوژی دایه سه‌دام حوسێن".
هه‌روه‌ها روویكردووه‌ته خۆرئاوا و نووسیویه‌تی: پێنج هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی به هۆی ژه‌هراویبوونیان به گازی كیمیایی گیانیان له‌ده‌ستدا، هێشتا ئێوه ده‌تانه‌وێت قسه له باره‌ی ره‌فتاری شه‌ڕانگێزی هه‌رێمایه‌تی بكه‌ن، ئه‌رێ ئێوه خه‌جاڵه‌ت نابن".
رۆژی (16ی ئازار/ مارسی 1988)، دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران و هه‌ندێك هێزی كوردی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا گرت، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق به چه‌كی كیمیایی بۆمبابارانی شاره‌كه‌یان كرد و زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی شه‌هید بوون و زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی بریندار بوون و به‌شێك له به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی هێشتا به ده‌ست ئازارهكانییانهوه ده‌ناڵێنن.