دۆخی نەجەف ئاڵۆزتر بوو
خۆپیشاندان لە نەجەف بەردەوامە و توندوتیژی لێکەوتەوە
K24 – ھەولێر
خۆپیشاندانی لە نەجەف بەرەوامە و بەھۆی توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان دۆخەكە ئاڵۆزتر بوو.
بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەکە، خەڵکی نەجەف لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامن و داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگار دەکەن، هاوکات خۆپیشاندەران ئاگریان لەسەر شەقامەکان کردەوە و ژمارەیەک رێگا داخران و توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.
لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، هەندێک لایەنی سیاسی، بەبێ ئەوەی ناویان ئاشکرابکات، پارە بە خەڵک دەدەن و دەیانگوازنەوە بۆ شوێنی خۆپیشاندانەکان.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی، بابل، دیوانییە، زیقار، موسەننا و نەجەف دەستیپێکردووەتەوە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتە خۆجێیەکان دەکەن.