نرخی نەوت ھەڵكشا
لەگەڵ کەمبوونەوەی عەمبارکراوی ئەمەریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 - ھەولێر
لەگەڵ گەشانەوەی چالاکی پاڵاوگەکەکانی ئەمەریکا، دوای ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، نەوتی عەمبارکراو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی پێوانەیی، بە رێژەی زیاتر لەا 0.7% بۆ 68 دۆلار و 89 سەنت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی زیاتر لە 0.77% بۆ 65 دۆلار و 34 سەنت بەرزبووەوە.
هەروەها بە گوێرەی داتاکان، نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا بە بڕی ملیۆنێک بەرمیل لە کۆتایی هەفتەی رابردوو کەمیکردووە، بە گوێرەی سەرچاوە بازرگانییەکان، بەنزینی عەمبارکراویش لە ئەمەریکا 926 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی مەترسییەکان لە راگرتنی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترا زێنیکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.