بەھۆی ئيگۆرەكان دەوڵەتانی یەكێتی ئەورپا سزا بەسەر چیندا دەسەپێنن
جگە لە چین، ھەر یەك لە رووسیا، كؤریای باكوور، لیبیا، ئەریتیریا و سوودان سزا دەدرێن
K24 – ھەولێر:
سەرچاوە دیپلۆماسییەكانی ئەوروپا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاند، دەوڵەتانی ئەندام لە يەكێتی ئەوروپا رەزامەندیان دەربڕی لەسەر سزادانی چین دژ بە كەمەنەتەوەی ئيگۆری موسڵمان لە شینگجیانگ.
چوار كەسایەتی و قەوارەیەك لەسەر لیستی سزاكانی یەكێتی ئەورپا بۆ پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ ھەن، ئەگەر بەكۆی دەنگ رەزامەندی لە سەر بڕیارەكە درا لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە رۆژی دووشەممەی داھاتوو لە برۆكسل.
باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەكگرتووەكان، چانگ مینگ لە برۆكسل ھۆشداری دا لە مەترسییەكانی "رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پهكین، ئەگەر سزاكان بگیرێنەبەر بۆ سەركۆنەكردنی پێشێلكارییەكانی مافەكانی ئیگۆر لە شینگجیانگ.
دەوڵەتانی ئەندام پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ زنجیرە سزایەك دژ بە چین بە ھۆی پێشێلكارییەكانی لەبواری مافی مرۆڤ و دووشەممە داھاتوو دەخرێتە بەردەم وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا. سزاكان 11 كەسایەتی و 4 قەوارە لەخۆدەگرێت لە شەش وڵاتدا، كە دەوڵەتی چینیش لە نێوانیاندایە. دەوڵەتەكانی دیكەی دەكرێنە ئامانج ھەر یەك لە رووسیا، كۆریای باكوور، لیبیا، ئەریتیریا و سوودانن، بەپێی سەرچاوە ئەوروپاییەكان.
ھەروەھا یەكێتی ئەوروپا دەیەوێت سزای ئەو سەركردە سەربازییانەش بدات ئەوانەی لە بۆرما بەڕێگای كودەتاوە دەسەڵاتیان گرتەدەست و سەركوتی خۆپیشاندەران دەكەن.
سەرچاوە: "فرانس پرێس"