نرخی نەوت دابەزین تۆمار دەکات

چەند رۆژێکە لە دابەزین بەردەوامە

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 0.5٪ دابەزی، بە 67 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت (کاتژمێر 9ـی بەیانی بە کاتی هەولێر).

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بۆ 64 دۆلار و 28 سەنت دابەزی.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە ئەوروپا، بە تایبەت ئەوەی، هەندێک وڵات پێدانی پێکوتەی ئاسترازێنێکایان راگرتووە.

لە ئیتاڵیاش، قەدەغەی هاتووچۆ لە هەندێک ناوچە سەپێنراوەتەوە.

Reuters