ڤاسكێز نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ره‌تكرده‌وه

لوكاس ڤاسكێز ره‌تیده‌كاته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نوێ بكاته‌وه و نزیكه له رۆیشتن له‌م یانه‌یه.
رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی دووپاتیده‌كاته‌وه خۆزێ ئانخێل سانچێز به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ریال مه‌درید چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ لوكاس ڤاسكێز كۆبووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه رازی بكات به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و مانه‌وه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ، به‌ڵام یاریزانه‌كه به ئۆفه‌ره‌كه رازی نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ڤاسكێز داوای له كارگێری ریال مه‌درید كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ چوار ساڵ نوێ بكرێته‌وه و مووچه‌كه‌شی %15 زیاد بكرێت، به‌ڵام ریال مه‌درید داواكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه بۆ سێ ساڵ نوێ بكاته‌وه و مووچه‌كه‌شی له %10 كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ردوولا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن و ئه‌گه‌ر هه‌یه له یه‌كتر جیاببنه‌وه.
ڤاسكێز له‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه، به‌شداری 26 یاریی كردووه و 2 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی تۆمار كردووه.