ئەڵمانیا پێشوازی لە "روونی" زمانی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات بەرامبەر بە ڕووسیا

وەتەی ئیدارەی بایدن دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، روون بووە،

ھایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
ھایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا

K24 – ھەولێر:

لەسەر زاری وەزیری دەرەوە، ئەڵمانیا پێشوازیكرد لە "روونی" زمانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەبارەی رووسیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەڵمانیا لەسەر زاری وەزیری دەرەوەی، ھایكۆ ماس پێشوازیی لە "روونی زمانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەبارەی رووسیا كرد، كە سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن ھاوتا رووسیاییەكەی "ڤلادیمێر پوتن"ی بە "بكوژ" وەسفكردبوو.

ماس گوتی: "لەوەتەی ئیدارەی بایدن دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، لە میانی ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجاممان داوە لەگەڵ نوێنەرە جیاجیاكان روون بووە، كەوا واشنتن زمانێكی روون لە بەرامبەر رووسیا دەگرێتەبەر و جۆ بایدن  ئەمەی بە تایبەتی سەڵماند".