سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌ردانى ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كرد
سه‌رۆكى كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم، سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كوردستان كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى عه‌لى باپير كۆبوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم، سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كوردستان كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى عه‌لى باپير كۆبوويه‌وه.
سه‌رۆك كۆمار، دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه و پرسى چاكسازييه‌كانى عێراق و دانيشتنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى خسته‌به‌رباس.
ئه‌مڕۆش، سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى كۆبوويه‌وه و هه‌ردوولا پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدايان تاوتوێكرد.
سه‌ردانى فوئاد مه‌عسووم بۆ لاى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له چوارچێوه‌ى هه‌واڵه‌كانى سه‌رۆك كۆماره بۆ وه‌رگرتنى راوبۆچوونى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
بڕياره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:30 سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بكات.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، بۆ سبه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك پارت و لايه‌نى سياسيى له شارى سلێمانى بكات.