سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا: نه‌ورۆز له گه‌لی كورد پیرۆز ده‌كه‌م
جه‌ستن ترۆدۆ پەیامێك بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له گەلی كورد و گه‌لانی دیكه ده‌كات و داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژانی جه‌ژندا جێبه‌جێ بكه‌ن.
لە پەیامیكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا گوتی: "نه‌ورۆزتان پیرۆز، نه‌ورۆزی هه‌موو ساڵێكتان پیرۆزبێت، ئه‌مڕۆ ئه‌فغانستانییه‌كان، ئێرانییه‌كان و كورده‌كان، له كه‌نه‌دا و ته‌واوی جیهان ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌خۆشی و شادیی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م نه‌ورۆزە خێزانه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز له ده‌وریی یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه نان ده‌خۆن و گوێ له گۆرانی ده‌گرن و چێژ له كاره‌كانیان وه‌رده‌گرن".
گوتیشی: "ئه‌م نه‌ورۆزه زۆر جیاوازه، چونكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناتوانین زۆر له‌یه‌كتر نزیك ببینه‌وه، پێویسته ئاگاداری رێنماییه ته‌ندورستییه‌كان بین، بۆ ئه‌وەی نه‌ورۆزێكی دیكه یه‌كتر ببینین، پێكه‌وه‌یبین ده‌بێت رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین".