كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان بە جل و بەرگی كوردییەوە پیرۆزبایی نەورۆز دەكات
"ئه‌م نه‌ورۆزه بە گرتنەبەری رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بەڕێبكهن"
K24 - ھەولێر
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان له رێی كوردستان24وه، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته ته‌واوی گه‌لی كوردستان و هیواخوازه ساڵێكی پڕ كارمهرانی و خۆشگوزه‌رانی بێت.
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا داواش له هاووڵاتییان ده‌كات كه ئه‌م نه‌ورۆزه گرتنەبەری رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بەڕێبكهن تاوه‌كو نه‌بنه هۆكاری بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
جه‌یمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان گوتی: "خۆشحاڵم كه لێره‌وه له هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو لایه‌ك بكه‌م. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵێكی پڕ كامه‌رانی و خۆشگوزه‌رانی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك، هه‌روه‌ها له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه ساڵێكی سه‌لامه‌ت بێت. گرنگه هه‌مووان ماسك به‌كاربێنن و به‌پێی رێنماییه‌كان جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ڕێبكه‌ن، تاوه‌كو نه‌بنه هۆكار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌داخه‌وه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر و وه‌كو ده‌شبینین كه ژماره‌ی تووشبووان رۆژانه زیاد ده‌بن".
گوتیشی: "هه‌میشه له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له به‌غدا و هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش و هانیان ده‌ده‌ین و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و له‌رێی دیالۆگ كێشه‌كانی تایبه‌ت به بوودجه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".