شاندی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

K24- هه‌ولێر:
شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران و حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه، كه ئه‌مڕۆ بۆ تاوتویكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق سه‌ردانی به‌غدایانكردووه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و لیژنه‌ی دارایی‌ش تێیدا به‌شداره.
گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه له نووسینگه‌ی به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا و ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش رایگه‌یاند، لایه‌نه شیعییه‌كان له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ندێك گۆڕانكاری له ده‌قی مادده‌ی 11 كراوه، ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه گۆڕانكاری تێدا هاتووه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆده‌بنه‌وه و بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكرێت.
H.B