مۆزه‌خانه‌ی ته‌كساس په‌یكه‌ری "تره‌مپ" لاده‌به‌ن
په‌یكه‌ره‌كه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و شێوێنراوه
K24 - هه‌ولێر:
مۆزه‌خانه‌ی مۆم له ویلایه‌تی ته‌كساس، په‌یكه‌ری "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایان له هۆڵی نمایشكردن لابرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ردانیكارانی رووبه‌ڕووی هێرشی دووباره بووه‌ته‌وه.
مۆزه‌خانه‌ی "لویس تۆسۆ" بۆ كاره‌كانی مۆم له سان ئه‌نتۆنیۆ له ته‌كساس، ناچاربوون په‌یكه‌ری "تره‌مپ" بۆ كۆگاكه‌یان بگوازنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك سه‌ردانیكارانی مۆزه‌خانه‌وه‌ی له په‌یكه‌ره‌كه‌ی "تره‌مپ"یان داوه.
كلای ستیوارت، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كۆمپانیای (Ripley Entertainment)، گوتی: "په‌یكه‌ره‌كه رووبه‌ڕووی لێدان بووه‌ته‌وه و رووشاوه، زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و شێوێنراوه، بۆیه به‌ناچاری له نیمایشكردن هه‌ڵمانگرتووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی