نووسه‌ری به‌ناوبانگی میسر "نه‌وال سه‌عداوی" كۆچی دوایی كرد
داكۆكیكاری مافه‌كانی ژنان بووه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌وال سه‌عدوای، نووسه‌ری به‌ناوبانگی میسر، دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له ته‌مه‌نی (90) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسری، سه‌عدوای به‌مدواییانه تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بووه و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
مونا حیلمی، كچی "نه‌وال سه‌عداوی"، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دایكی به‌ر له چه‌ند رۆژێك به سه‌ختی خواردنی بۆ قووتدراوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌شته‌گه‌ری گه‌ده‌ی بۆ بكرێت.
نه‌وال سه‌عداوی، له (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری1931) له‌دایكبووه، پزیشك و نووسه‌ر و رۆمانووس و داكۆیكاری مافی مرۆڤ بووه، به‌تایبه‌تی مافی ژنان.
نه‌وال سه‌عداوی، یه‌كێك له نووسه‌ر به‌ناوبه‌نگه‌كانه و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی حیهانی پێ به‌خشراوه.
د.ی