دوو گه‌شتیار كه‌وتنه ئاوی رووباری دووكان
هه‌ردووكیان بران.. یه‌كێكیان خنكا و ئه‌وی دیكه‌شیان رزگاركرا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوو گه‌شتیاری كورد كه‌وتنه ئاوی رووباری دووكان و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، یه‌كێكیان خنكا و ئه‌وی دیكه‌شیان رزگاركرا.
دالیا كه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له هاوینه‌هه‌واری دووكان رایگه‌یاند، هه‌ردوو گه‌شتیاره‌كه بران و خه‌ڵكی خانه‌قینن، یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 18 ساڵه و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌مه‌نی 22 ساڵه و هه‌ردووكیان قوتابین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه برا گه‌وره‌كه بووه و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌وڵی تیمه تایبه‌ته‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌رده‌وامن، ئه‌وی دیكه‌شیان رزگاركراوه و ته‌ندروستی جێگیره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تیمه ته‌ندروستییه‌كان له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه كه بۆ حاڵه‌تی فریاگوزاری هاتوونه‌ته هاوینه‌هه‌واری دووكان، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
له‌و باره‌شه‌وه دكتۆر سه‌باح، پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه گوتی: ئه‌مڕۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی فریاگوزارییان له هاوینه‌هه‌واری دووكان هه‌بووه و چاره‌سه‌ریان كردوون.
H.B