ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له مووسڵ ده‌ستگیركران
"ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه ناوه، كه به بۆمبی چێنراو هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج"
K24- هه‌ولێر:
ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (22ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری "دیوانی جوند" و "دیوانی غه‌نائیم"ی داعشیان له‌ناوچه‌ی جیاجیا له مووسڵ ده‌ستگیركرد.
ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری، توانیویانه (11) چه‌كداری داعش له ناوچه‌ی جیاجیای مووسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌ندێك له تیرۆریسته‌كان چه‌كداری "دیوانی جوند" و هه‌ندێكی دیكه‌یان له "دیوانی غه‌نائیم" بوون، كه به ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا و ویلایه‌تی دیجله ناسراون".
ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه ناوه، كه تاوانیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان كردووه و به بۆمبی چێنراو هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.
ئاماژه له‌وه‌ش كراوه، ده‌ستگیركراوانی داعش به پێی رێككاره یاساییه‌كان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه و رێوشوێنی پێویستیان به‌رامبه‌ر وه‌رگیراوه.
د.ی