جگه له ئێران هيچ كونسوڵێك به‌شدارى مه‌راسيمى رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى نه‌كرد
هيچ كونسوڵ و نێردهيهكى وڵاتانى بيانى له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى مه‌راسيمى واژووكردنى رێككه‌وتنى يه‌كێتى و گۆڕان نه‌بوون
K24 – هه‌ولێر:
هيچ كونسوڵ و نێردهيهكى وڵاتانى بيانى له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى مه‌راسيمى واژووكردنى رێككه‌وتنى يه‌كێتى و گۆڕان نه‌بوون و ته‌نيا سه‌ركونسوڵى ئێران به‌شدارى مه‌راسيمه‌كه‌ى كرد.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له ماڵى جه‌لال تاڵه‌بانى، سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، ههريك له جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى يه‌كێتى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى و رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نه‌وشيروان مسته‌فا رێككه‌وتنى دوو قۆڵى يه‌كێتى و گۆڕانيان واژوو كرد.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24، هه‌ردوولايه‌نى سياسى بانگهێشتى نێرده بيانييه‌كان و كونسوڵخانهكانيان كردبوو، به‌ڵام له ئاستيى رهسميى و بهرپرسيارێتييدا هيچ كونسوڵخانهيهكى بيانى به‌شدارى له مهراسيمهكهدا نه‌كردووه و ته‌نيا كونسوڵى ئێران ئاماده بووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك به كوردستان 24ى راگه‌ياند، كه كونسوڵه بيانييه‌كان رايانگه‌ياندووه، ئه‌و رێككه‌وتنه پرسێكى ناوخۆيى دوو لايه‌نى سياسييه و جێى بايه‌خى ئه‌وان نييه.
رێككه‌وتنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان دواى ئه‌وه دێت كه هه‌ردوو لايه‌نى سياسى له ماوه‌ى رابردوودا په‌يوه‌ندييه‌كانيان به هه‌وراز و نشێوى سياسييدا گوزه‌ريان كرد و له دوو خولى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا ركابه‌رى يه‌كدييان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترين ده‌نگى خه‌ڵكى دانيشتووى سلێمانى و كورسييه‌كانى ئه‌و پارێزگايه.
وێڕاى به‌شدارى نه‌كردنى نێرده بيانييه‌كان، له ناو خۆى يهكێتيشدا شه‌ش سه‌ركرده‌ى باڵا و ديارى ئه‌و حزبه به هۆى ناڕازى بوونيان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه، ئاماده نه‌بوون به‌شدارى له مه‌راسيمى واژوو كردنى رێككه‌وتنى حزبه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان هه‌ريه‌ك له مه‌لا به‌ختيار و ئه‌رسه‌لان بايز و عه‌دنان موفتى و ئازاد جونديانى و مه‌حموود سه‌نگاوى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عيد، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به‌شدارى رێوڕه‌سمى واژوو كردنى رێككه‌وتنه‌كه‌يان نه‌كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگى واژووكردنى رێككه‌وتننامه‌كه‌دا، نه‌وشيروان مسته‌فا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ته‌نيا رێككه‌وتن و واژووكردنى ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه گرنگ نييه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى جێبه‌جێكردنى گرنگه.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: عيبره‌ت له ده‌قه‌كه‌ى نييه به قه‌د ئه‌وه‌ى عيبره‌ت له جێبه‌جێكردنى رێككهوتننامهكهيه.