بەرگریکردنی خانمێکی بەساڵاچوو ئەمەریکییەکان دەهەژێنێت
850 هەزار دۆلار بۆ خانمێک لە ئەمەریکا کۆدەکرێتەوە
K24- هەولێر:
خانمێکی بەساڵاچووی ئاسیاویی، رووبەڕووی کوڕێکی گەنج دەبێتەوە کاتێک کوڕەکە هێرش دەکاتە سەری، ئەوەی براوەیە، خانمە بەساڵاچووەکەیە.
زیاو ژین زی، بە پارچە دارێک رووبەرووی گەنجێک دەبێتەوە کاتێک لە ترافیکلایتێکی سانفرانسیسیکۆ لە ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەری. خانمەکە وای لێدەکات، گەنجە بەخۆکە، بە نەقالە ببەنە نەخۆشخانە.
هۆکاری هێرشکردنە سەر ئەو خانمە تەنها ئەوەیە، ئاساییاوییە و رووداوەکە بەهۆی رەچەڵەکپەرستییەوە بووە.
دوای رووداوەکە، لە رێگای ماڵپەڕی ''گۆ فەند می''، بڕی 850 هەزار دۆلار وەک پشتگیریی بۆ خانمەکە کۆکراوەتەوە چونکە وەک ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێت، خانمەکە پەشۆکاوە و بە چاوی پڕفرمێسکەوە باس لە زەبری رووداوەکە دەکات.
زیاو چاکبووەوەی شێرپەنجەیە و ماوەی 10 ساڵیشە تووشی نەخۆشی شەکرە بووە، لەگەڵ ئەوەش، بە خانمە نەبەردەکەی ئەمەریکا ناسرا.