ده‌ميرتاش: هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى سه‌ره‌تايه بۆ له‌ناوبردنى نه‌ياره‌كانى ئه‌ردۆغان
دەیەوێت پڕۆژە یاسای پارێزبەندی بۆ دوورخستنەوەی ھەموو پەرلەمانتارە ئۆپۆزيسیۆنەکانی سیاسەتی ئەردۆغان بقۆزێتەوە و ئەمەش شەڕ و ناکۆکی لەتورکیا درووستدەکات.
K24 – هه‌ولێر:
سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ھۆشداری دا لەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دەیەوێت پڕۆژە یاسای پارێزبەندی بۆ دوورخستنەوەی ھەموو پەرلەمانتارە ئۆپۆزيسیۆنەکانی سیاسەتی ئەردۆغان بقۆزێتەوە و ئەمەش شەڕ و ناکۆکی لەتورکیا درووستدەکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بريتانى، دەمیرتاش گوتى: ئەو پڕۆژە یاساییە کاریگەری خراپی لەسەر پڕۆسەی سیاسی تورکیا دەبێت.
ئەو پڕۆژە یاساییە کە لەلایەن پارتی دادوگەشەپێدان (ئەکەپە) پێشنیاز کراوە، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆی لەسەر كرا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له په‌رله‌مانى توركيا ئه‌و پرسه مشتومڕى زۆرى به دواى خۆي‌دا هێناوه و كه‌مێك پێش ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه، دانيشتنى په‌رله‌مانى توركيا كۆتايى پێهات.
بڕياره، رۆژی ھەینی كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه، په‌رله‌مانتاران دەنگی لەسەر پرسى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانى كورد له په‌رله‌مانى توركيا بده‌ن.
به گوێره‌ى داواكارييه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، دواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى زۆرينه‌ى ره‌هاى په‌رله‌مانتارانى كورد رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه و هه‌ريه‌كه‌يان تۆمه‌تى په‌يوه‌ست به تێوه‌گلان له هه‌وڵه‌كانى جياخوازى و هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به پارتى كرێكارانى كوردستانيان دراوه‌ته پاڵ.