عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات ناتوانن ئەم هەڵبژاردنە دەنگ بدەن

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێگا بە هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵات نادات چیدی دەنگ بدەن

دەنگدان لە عێراق
دەنگدان لە عێراق

K24- هەولێر:

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، رێگا نادرێت هاووڵاتیانی عێراقیی دەرەوەی وڵات دەنگ بدەن.

ئەنجوومەنەکە هۆکاری ئەو بڕیارە بۆ لایەنە ''یاسایی، هونەری و تەندروستییەکان'' دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوونەتەوە ئاراوە.

لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، هاووڵاتیان دەیانتوانی لە وڵاتەکانی خۆیان لە رێگای بنکەی دەنگدانی تایبەتەوە دەنگ بدەن.

بڕیارە مانگی 10 تشرینی یەکەم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت؛ بۆ ئەوەش، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی بە ئامادەکاریی کردووە.