فیدراسیۆنی درێفتكاران ستایشی به‌رنامه‌ی "ترافیك" ده‌كات
به‌رنامه‌كه سه‌رپێچی و وه‌رزشی جیاكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فیدراسیۆنی وه‌رزشی درێفتكارانی كوردستان له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ستایشی به‌رنامه‌ی "ترافیك"ی كوردستان24 ده‌كات.
دوای به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی "ترافیك" له‌سه‌ر جیاوازی درێفت له رووی یاسایی و پیشه‌ییه‌وه، وه‌ك وه‌رزشێكی نێوده‌وڵه‌تی و نیشاندانی ئه‌و نمایش و ره‌فتارانه‌ی سه‌ر شه‌قام به ناوی درێفت و پێشبڕكێ، كه به پێی یاسا و رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ به سه‌رپێچی داده‌نرێت.
به‌رنامه‌كه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و دیارده‌یه كرد و رێساكانی درێفتی روونكرده‌وه، كه چۆن و چییه، له‌كوێ ئه‌نجامده‌درێت، خستووه‌ته‌ڕوو، "ترافیك" ئاشكرای كرد كێ ئه‌و وه‌رزشه ئه‌نجام ده‌دات و شوفێرانی ئه‌و وه‌رزشه چی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به سه‌رپێچی و نایاسایی درێفت ده‌كه‌ن.
به‌شێكی له وه‌رزشوانانی درێفت و فیدراسیۆنی وه‌رزشی درێفتكارانی كوردستان له پۆستێكدا پشتیوانی یاساكانی هاتووچۆیان كرد، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له شه‌قام و رێگاكان ده‌كرێت، كه ره‌وا نییه و جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسایه، له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و رێسا و مه‌رجه‌كانی ئه‌م فیدراسیۆنه یه‌كناگرێته‌وه.
به‌رنامه‌ی "ترافیك"، به‌نامه‌یه‌كی هۆشیاركردنه‌وه و به‌داوداچوونی رێككاره‌كانی هاتووچۆیه و ئه‌و دیاردانه ده‌خاته‌ڕوو، كه كێشه بۆ هاووڵاتیان درووست ده‌كه‌ن، یاساكانی هاتووچۆش روونده‌كاته‌وه.
د.ی