ناسنامه‌ى 13 قوربانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك ئاشكرا كرا و ته‌رمه‌كانيان به خاكسپێردران
تەرمی 13 كەس كە لە گوندی ھەرەبجینی سه‌ر به شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان له ئاكانى تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو گیانیان لەدەستدابوو، لە مەراسیمێكدا بەخاکسپێردران.
K24 – هه‌ولێر:
تەرمی 13 كەس كە لە گوندی ھەرەبجینی سه‌ر به شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان له ئاكانى تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو گیانیان لەدەستدابوو، لە مەراسیمێكدا بەخاکسپێردران.
بە ئامادەبوونی ھەریەك لە وەزیری ناوخۆ ئەفكان ئالا‌و وەزیری گەشەپێدان جەودەت یەلماز و جێگری سەرۆكی ئاكەپە مەھدی ئەكەرو چەندین بەرپرس و پەرلەمانتارو ژمارەیەك ھاووڵاتی، ئەمڕۆ تەرمی ئەو 13 كەسە بەخاكسپێردران، كه له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كه كوژرابوون.
دوێنێ دەزگای پزیشكی دادوەری ئه‌سته‌مبوڵ ئەنجامی پشكنینی دی ئێن ئەی ئاشكرا كرد، كە لە دوای تەقینەوەكە بێسەروشوێن ببوون، دەركەوت كە ئەو 13 كەسە لە ئەنجامی تەقینەوەكە گیانیان لەدەستداوە.
تەرمەكان بە فڕۆكە و لە ئه‌سته‌مبوڵه‌وه گهيهندرانهوه شارى ئامه‌د و دواتریش بە 13 ئەمبولانس، گەیاندراونەتە ئەو گوندە.
رۆژی 13 ی ئەم مانگە، لە گوندی ههرهبجينى سه‌ر به ئامه‌د لە ئاكامى تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 24 كەسیش بریندار بوون، ھەر لەو تەقینەوەیەدا 13 كەس بێ سەروشوێن ببوون. ھەپەگەش بڵاوی كردبووەوە كە ئەو تەقەمەنییانە بۆ گواستنەوە لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بووە، بەڵام ئۆتۆمبێلەكە لە ئەنجامی گولەبارانكردنی خەڵكی گوندەكە، تەقیوەتەوە.