محه‌مه‌د خالیدی: هه‌ندێك لایه‌نی شیعه هه‌ن دژی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانن
ناڕه‌زایی نوێنه‌ران له باره‌ی به‌های دۆلاره‌وه هیچ سوودی نییه، چونكه ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رانه‌وه نییه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سندكردنی بودجه‌ی ئیتیحادی كۆده‌بێته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه، محه‌مه‌د خالیدی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌یارقولخه‌یر، رایگه‌یاند، هه‌ندێك له لایه‌نه شیعه‌كان دژی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌وان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وای وێنا ده‌كه‌ن، كه هه‌رێمی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتوویی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه و ئێمه‌ش شانازی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین. گوتیشی: شه‌ممه‌ی داهاتوو به ده‌نگی زۆرینه بودجه تێده‌په‌ڕێندرێت و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت و مافی هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكرێت، به دڵنیاییه‌وه دژی ده‌ستوور ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه، ناڕه‌زایی نوێنه‌ران له باره‌ی به‌های دۆلاره‌وه هیچ سوودی نییه، چونكه ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رانه‌وه نییه و له ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندییه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، محه‌مه‌د خالیدی به‌م جۆره وه‌ڵامی پرسیاری بێژه‌ری كوردستان24ی دایه‌وه.
كوردستان24: هیچ ئومێدێك به پێكه‌وه ژیان ماوه له عێراقدا؟
محه‌مه‌د خالیدی: له راستیدا بودجه گرنگترین یاسایه له ساڵی داراییدا، ده‌بێت ئه‌م یاسایه هه‌موو پێكهاته‌كان له‌سه‌ری رازی بن. بێ ئه‌وه كێشه درووست ده‌بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. به تایبه‌تی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا. پێویسته بودجه به شێوه‌یه‌ك بێت هه‌مووان پێی رازی بن. نابێت سه‌پێندراو بێت و به زۆرینه تێپه‌ڕێندرێت. چونكه ده‌بێته هۆی سته‌مكردن له لایه‌نێك. كێشه‌ی زۆر له بودجه‌دا هه‌ن. بودجه دره‌نگ گه‌یشته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. كورتهێنانی بودجه و قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانیش كه‌مكراوه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتدا زۆرێك له بڕگه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه و گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. نرخی دۆلاریش كێشه‌یه.
كوردستان24: بۆچی شیعه‌كان وای وێنا ده‌كه‌ن، تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه خه‌تای هه‌رێمه؟
محه‌مه‌د خالیدی: به‌شێك له لایه‌نه‌كان، ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی كازمی بڕووخێت، هه‌رێم بێبه‌ش بێت له بودجه. فشار ده‌كه‌ن. تێڕوانینێك هه‌یه بۆ هه‌رێم، كه پێشكه‌وتوو بووه و ململانێی به‌شێك له وڵاتان ده‌كات له رووی پێشكه‌وتنه‌وه. نیازێك هه‌یه له لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه نایانه‌وێت ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێم بمێنێت. كێشه له حكومه‌ته‌كانی رابردوو هه‌بووه و هه‌ڵه‌كان كه‌ڵه‌كه بوون و لێره‌دا ده‌ركه‌وتوون و زیادیان كردووه. به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه نوێنه‌رانی خۆیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و له كوتله‌كانیان ده‌رچوونه و نایانه‌وێت دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بێت و دژی ده‌ستووریش كار ده‌كه‌ن. هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تێكی تایبه‌تی هه‌یه و پێشێلكاری ده‌كه‌ن.
كوردستان24: وتتان میلیشیا شیعه‌كان پێشكه‌وتنی هه‌رێمیان پێ هه‌زم ناكرێت، پرسیار ئه‌وه‌یه، هه‌ژاری و دواكه‌وتووی خوارووی عێراق خه‌تای هه‌رێمه یان گه‌نده‌ڵی میلیشیاكان؟
محه‌مه‌د خالیدی: گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی رابردووه. به هۆی پشكپشكێنه‌ی مه‌زهه‌بییه‌وه‌یه. هه‌ندێك لایه‌ن خێر و چاكه‌یان بۆ عێراق ناوێت. هۆكاره‌كه هه‌رێمی كوردستان نییه. هه‌رێم شارستانییه و ئێمه شانازی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌وان نایانه‌وێت هه‌رێم سه‌ركه‌وێت. ده‌بێت لایه‌نه‌كان سازش بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه و سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
كوردستان24: بۆچی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه یان چییه؟
محه‌مه‌د خالیدی: زۆرینه‌یان بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. دابه‌زینی به‌های دۆلار كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان. ده‌بوایه بانكی ناوه‌ندی پێنج پله به‌رزی بكاته‌وه نه‌ك 25 پله. بۆیه فشار هه‌یه له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه. ئه‌مه ئیشی په‌رله‌مان نییه. بڕیاریش ده‌ربكرێت، بانكی ناوه‌ندی ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات.
كوردستان24: ئایا شه‌ممه یاسای بودجه په‌سند ده‌كرێت؟
محه‌مه‌د خالیدی: وه‌كو ئه‌و زانیارییه‌ی هه‌مه، به زۆرینه تێده‌په‌ڕێندرێت و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هه‌رێم كرا و مافی هه‌رێم نه‌درا. چونكه بودجه یاسایه‌كی نیشتمانییه و ده‌بێت كۆده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت.