به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان ده‌كرێت
"جاری واهه‌بووه خانووێكی 100 مه‌تری به قه‌د شووشتنگه‌یه‌ك پاره‌ی بۆ هاتووه‌ته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
چەند تیمێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پێوەری ئاوی ماڵان پێکهێندراون، كە ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام تێبینیان لەسەر پێوەری ئاو ھەیە.
لیژنەی شارەوانی پەرلەمانی کوردستان، لە بەدواداچوونێکدا لەسەر گرفتەکانی پێوەری ئاوی ماڵان گەیشتووەتە چەند دەرئەنجامێک و بڕیاردەری لیژنەکەش دەڵێ ئێستا تەنیا ئەو پێوەرانەی ئاو بۆ ماڵان دەبەسترێت کە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە پەسند کراوە.
نزار مه‌لا غه‌فار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا به‌شێكی زۆر له كێشه‌ی پێوه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر كراون، ئه‌و پێوه‌رانه‌ی ده‌به‌سترێن پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه په‌سه‌ند كراون.
دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، به‌ستنی ئه‌و پێوه‌رانه بۆ وه‌رگرتنی پاره نییه له ماڵان، به‌ڵكو بۆ ده‌ستگرتن و به فیڕۆنه‌دانی ئاوه.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 3 كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن كه هه‌ندێكجار له خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر رووده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌وانه كێشه‌ی ته‌كنیكی خوێندنه‌وه و له‌ده‌ستدانی كوالیتی خوێندنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن خودی پێوه‌ره‌كه.
به گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ، كێشه‌ی دووه‌م خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌كانی پێوه‌ره له‌لایه‌ن جابییه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌م یان ژماره‌یه‌ك زیاد بخوێننه‌وه، كێشه بۆ خاوه‌ن ماڵ دروست ده‌كات و ئه‌و پسووله‌یه ره‌نگه پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر و هه‌ندێكجاریش زۆر كه‌متر بخوێنێته‌وه.
وه‌ك باسی ده‌كات، گرفتێ سێیه‌م، كه گرفتێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه هاووڵاتی خۆی ئاگاداری ئه‌وه نییه ئه‌و بڕه ئاوه‌ی به‌كاریهێناوه یه‌كجار زۆره، به‌ڵام خۆی پێی نه‌زانیوه.