وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته هه‌ولێر
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌خمان ئه‌لسانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لسانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (24ی ئازار/ مارسی 2021)، شاندێكی قه‌ته‌ر به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لسانی له به‌غداوه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌وزی حه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شانده‌كه كرا.
بڕیاره له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌ولێر، شاندی میوان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم دیدار و گفتوگۆ بكه‌ن.