عێراق و ئه‌مه‌ریكا پرسی راده‌ستكردنی داواكراوان به یه‌كدی تاوتوێ ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، فائق زێدان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ماتیۆ توله‌ر، كۆبوویه‌وه و هه‌ردوولا باسیان له راده‌ستكردنی داواكراوانی داعش به دادگا كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، فائق زێدان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ماتیۆ توله‌ر، كۆبوویه‌وه و هه‌ردوولا باسیان له راده‌ستكردنی داواكراوانی داعش به دادگا كرد.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، هه‌ردوولا باسیان له هاوكاری دادوه‌ریانه له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كردووه. به تایبه‌تی پرسی راده‌ستكردنی داواكراوان به دادگا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه هه‌ردوولا تاوتوێی پشتیوانی زیاتریان بۆ تیمی لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، كه تایبه‌ته به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی داعش دژی خه‌ڵك كردوونی.