ئەمەریكا كاروانێكی دیكەی ئامێر و كەرستەی لۆجیستی بردە رۆژئاوای كوردستان
كاروانەكە پێھاتبوو لە 80 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و ساردكەرەوە و تانكەر
K24 – ھەولێر:
ھێزەكانی ئەمەریكا كاروانێكی بارھەڵگری ئامێر و كەرەستە و كەلوپەلی لۆجیستی لە عێراقەوە بردە رۆژئاوای كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی ھێزەكانی لە گوندەكانی حەسەكە.
ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سووریا "سانا" بڵاویكردەوە، ھێزەكانی ئەمەریكا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاروانێكی پێكھاتوو لە 80 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و ساردكەرەوە و تانكەر لە دەروازەی ئەلوەلید بردە نێو خاكی سووریا و بەرەو بنكەكانی خۆی لە گوندەكانی حەسەكە رۆیشت.
سەرچاوەكان ئاماژەیانكردووە، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و چەكدارانی ھەسەدە یاوەری كاروانەكەیان دەكرد.
سەرچاوە "سانا"