عێراق رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ له‌ناوبردنی داعش تاقیده‌كاته‌وه
به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق ده‌ڵێن: ئه‌وان رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و جمووجووڵی چه‌كدارانی داعش له ناوخۆی وڵات‌دا ده‌گرنه به‌ر.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق ده‌ڵێن: ئه‌وان رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و جمووجووڵی چه‌كدارانی داعش له ناوخۆی وڵات‌دا ده‌گرنه به‌ر.
سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی گوتی: ئه‌و رێگه نوێیه‌ی ده‌یگرینه به‌ر ده‌سته‌به‌ری راگرتنی جمووجووڵی چه‌كدارانی داعش ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ستراتیژێكی نوێمان داناوه و پلانه‌كانی پێشوومان گۆڕیوه و ئامانجمانه رێگه له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی داعش بگرین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش كردووه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ستراتیژه نوێیه.
له باره‌ی ستراتیژه‌كه‌وه ئاشكرایكرد، ئه‌وان 100 نیشانه شكێنی كارامه‌یان ده‌ستنیشان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نیشانه شكێنانه به چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانیان رێگه له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی داعش بگرن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا ركن یه‌حیا ره‌سووڵ رایگه‌یاند، له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 312 جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خموور له باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه هاوسنوورییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر كراوه و 27 چه‌كداری داعش كوژراوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، یه‌حیا ره‌سووڵ روونیكردووه‌ته‌وه، له (9ی ئازار/ مارسی 2021)، سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سنووری گوێڕ و مه‌خموور و زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ ده‌ستپێكردووه و توانراوه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌شكه‌وت و تونێله‌كانی داعش له ناوچه‌كه خاپوور بكرێن.
روونیشیكرده‌وه، 120 ئه‌شكه‌وتی ناوچه‌كه خاپوور كراون و به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌دا رووخێنراوون، كه خۆیان تێیاندا حه‌شار داوه.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ئۆپراسیۆنه 14 رۆژ به‌رده‌وام بووه و له ئاكامیدا 27 چه‌كداری داعش كوژراوون.
چیای قه‌ره‌چووغ ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا و له سنووری قه‌زای مه‌خمووره و درێژی ئه‌و زنجیره‌یه 40 كیلۆمه‌تره و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌ی تێدایه.