تانەکەی ریال مەدرید رەتکرایەوە

لوکا مۆدریچ ئەو کاتەی کارتە زەردەکەی بەرویدا بەرز دەکرێتەوە
لوکا مۆدریچ ئەو کاتەی کارتە زەردەکەی بەرویدا بەرز دەکرێتەوە

 

K24-هەولێر

دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی یانەکەیان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدرید لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە کارتێکی زەردی بە روویدا بەرز کرایەوە، شایانەکان بە فەرمی تانەیان لەو بریارەی ناوبژیوانی یارییەکەدا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە کە دوای ئەو یارییە شایانەکان بە فەرمی تانەیان لە بریارەکەی ناوبژیوانەکەدا و لەگەڵ تانەکەشیان دیمەنی ئەو کاتەیان ناردووە کە یاریزانەکەیان تووشی هەڵە بووە، چونکە ئەوان پێیانوابووە کە مۆدریچ شایستەی ئەو کارتە زەردە نەبووە، بەڵام لیژنەی تەمبێکاری لە ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا تانەکەی رەتکردەوە و رایانگەیاندووە بریارەکەی ماریا لۆپێز ناوبژیوانی یارییەکە هیچ هەڵەیەکی تێدا نەبووە.

بەم شێوەیە لوکا مۆدریچ ژمارەی کارتە زەردەکانی لەم وەرزە گەیشتە سێ کارت و ئەگەر لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەشی کارتی زەردی بە روویدا بەرز بکرێتەوە، ئەو کات یاریی سێیەم کە بەرامبەر کادێزە لە گەڕی 31ی لالیگا بەشداری ناکات.